شێواز‌و ڕێگای پێغه‌مبه‌ر و چۆنیه‌تی ڕه‌فتاركردن له‌گه‌ڵ ژناندا:-
له‌ڕاستیدا خودای كاربه‌جێ فه‌رمانی به‌پیاوان داوهكهبهشێوازێكی جوان و ڕه‌وا له‌گه‌ڵ ژن‌دا بجوڵێنه‌وه، وه‌ك فه‌رموویه‌تی ( و عاشروهن بالمعروف) جا وشه‌ی (المعروف) وشه‌یێكی كۆكهرهوهیهبۆ هه‌موو كردار و گوفتار ڕه‌وشتێكی به‌رز ، پێشه‌وا (إبن كثير) به‌زه‌یی خوای له‌سه‌ربێت لهڕاڤهو لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته‌دا فه‌رموویه‌تی : ئه‌ی پیاوه‌كان قسه‌ی چاك و بێگه‌رد بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ژناندا كردارتان شێوه‌تان جوان بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ریان به‌وه‌ی كهلهتواناتاندایه هه‌روه‌ك ئێوه ئاره‌زو ده‌كه‌ن كه‌ئه‌وان به‌رامبه‌ر ئێوه به‌م جۆره‌بن ده ئێوه‌ش له‌هه‌مبه‌ر ئه‌مانه به‌م شێوه‌یه‌بن وه‌ك خوادی به‌به‌زه‌یی ده‌فه‌رموێت (ولهن مثل الذي علیهن بالمعروف) واتا ئه‌وانیش مافیان له‌سه‌ر ئێوه هه‌یه چۆن ئێوه مافتان له‌سه‌ر ئه‌وان هه‌یه.
وه پێغه‌مبه‌ر درودو به‌زه‌یی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تی : (خیركم خیر لأهله وأنا خیركم لأهلی) واته چاكترینی ئێوه كه‌سێكه كه له‌گه‌ڵ ژن و ئه‌ندامانی ماڵه‌وه‌ی چاك بێت وه منیش چاكترین كه‌سم له‌ئێوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ندمانی ماڵه‌وه‌م . له‌ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ری خودا درودو به‌زه‌یی خودا بڕژێ به‌سه‌ریا جوان جوڵانه‌وه، به‌رده‌وام ڕووخۆشی گاڵته‌و گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵیان سۆز‌و خۆشه‌ویستی بۆیان زۆركردنی ڕۆزی و بژێویان ، خه‌نده‌و پێكه‌نین لهبهرامبهریانا.
جا به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ربێت پێشه‌نگ و پێشه‌وای هه‌ره جوان و په‌سند بوو بۆ نهتهوكهی وه نموونه‌ی به‌رزو ته‌واوی مرۆڤایه‌تییه خودای گه‌وره یادی هه‌ر به‌رزو شكۆدار بێت ده‌فه‌رمووێت (لقدكان لكم فی رسول الله أسوة حسنة) واتهبهڕاستی لهنێردراوی خودا بۆ پێشه‌واتان كه‌حه‌زره‌تی (محمد)هدرودی خودای له‌سه‌ربێت پێشه‌نگی و پێشهوایهتیێكی جوان و شایه‌ن هه‌یه. وه قسه‌كردن ده‌رباره‌ی به‌خششه‌كانی پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ربێت له‌گه‌ڵ ژناندا باسێكی درێژ‌و به‌شی زۆره وه جێگای سه‌ر سوڕمانیش نییه ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ربێت بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی ڕۆن و ئاشكرایكردووه كه‌ژنان به‌شێك و ته‌واو كه‌ری پیاوانن وه‌ك فه‌رموویه‌تی (إنهن شقائق الرجال) جاوا من به‌كورتی ده‌دوێم له‌فه‌رمووده‌و به‌خششه‌كانی پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ربێت هه‌مبه‌ر خێزانه‌كانی یا به‌گوزارشتێكی تر : ئایا پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ربێت وه‌ك هاوسه‌ر چۆن ژیاوه؟ وهڕهفتاری چۆن بووه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانی ؟وه چاودێری لایه‌نی ده‌روونی ئه‌مانی كردووه؟ وه ئایا ئامۆژگاری و رێنوێنی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزه درودی خودای له‌سه‌ربێت چی بووه بۆ پیاوان كه‌چاودێری مافه‌كانیان شتێكی زۆر پێویسته وه‌ك خێزان و دایكی منداڵه‌كان . وه من ته‌نها چه‌ند فه‌رمایشتێكی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره درودی خودای له‌سه‌ربێت به‌رزو بهرێزهت بۆ باس ده‌كه‌م به‌بێ لێكدانه‌وه‌و شتی تر له‌سه‌ر نووسین وه هێنانه‌وه‌ی ئه‌م فه‌رمایشتانه به‌سه بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستمان.ئێمه ته‌نها ئاماژه ده‌كه‌ین به‌هه‌ندێك له‌م شتانه‌ی كهفهرمایشتهكان به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ری.
پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ربێت ئامۆژگاری كردووین كه چاكه‌كار بین له‌گه‌ڵیان له‌چه‌ندین فه‌رمووده‌دا وه‌ك ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی كه(ئه‌بو هوریره) ده‌یگێڕێته‌وه كه‌پێغه‌مبه‌ری خودای فه‌رموویه‌تی
اللهم إنی أحرج حق الضعيفين الیتیم والمراة) واته ئه‌ی خودایه من خۆم له‌گوناهی ماف پێنه‌دانی هه‌ردوو كه‌سه لاوازه‌كه ده‌پارێزم كهههتیوو خێزانن وه ئه‌م فه‌رمایشته‌ی كه(ئه‌بوزه‌ڕ ) له(سمره بن جندب) ده‌گێڕێته‌وه كه ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ری خودا فه‌رمووی (ان المراه خلقت من ضلع فإن أقمتها كسرتها فدارها تعش بها) واتهبهڕاستی ژن له په‌راسوو دروست كراوه ئه‌گه‌ر بته‌وێت ڕاستی كه‌یته‌وه ده‌یشكێنی ده‌ی كه‌واته له‌گه‌ڵی بگونجێ ده‌بێت به‌مایه‌ی ژیانت.
كه‌له(ئه‌بو هوڕیره) گێڕدراوه‌ته‌وه گووتوویه‌تی پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ربێت فه‌رموویه‌تی (أكمل المؤمينين إيمانا احسنهم خلقا وخیاركم خیارهم لنسائهم) واته باوه‌ڕدارترین كه‌س ئه‌و كه‌سه‌یه كه ڕه‌وشتی جوانتربێت وه باشترینتان باشترینتانه بۆ خێزانه‌كانی ، لهگێڕانهوهیێكی ترا فه‌رموویه‌تی (وألطفهم باهله) یانی باشترینتان ئه‌م كه‌سه‌یه كهبهسۆزتر نه‌رم و نیانتر بێت بۆ خێزانه‌كانی .
وه له(به‌ز) گێردراوه‌ته‌وه كه ووتویه‌تی باوكم بۆی گێڕامه‌وه كه ئه‌میش له‌باوكی خۆی بیستبوو ده‌ی گووت : وتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا چ كارێك ثێویسته له‌سه‌رمان له‌به‌رامبه‌ر خێزانه‌كانمان بیكه‌ین وه چ كارێكیش نه‌كه‌ین فه‌رمووی : حرثك أنی شئت غیر أن لاتقبح الوجه لاتضرب واطعمها إذا طعمت واكسها اذا إكتسیت ، ولا تهجرها إلا فی بیتها ، كیف وقد أفضی بعضكم إلی بعض إلا بما حل علیها ).واته خێزانه‌كانتان وه‌ك كێڵگه وانه بۆتان چۆنی ئاره‌زوو بكه‌ن به‌ڵام نابێت قسه‌ی ناشیرینی پێ بڵێت وه‌نابێ لێی بده‌یت وه ده‌بێت خوارده‌مه‌نی پێ بده‌یت له‌م خواردنه‌ی خۆت ده‌یخۆیت وهبهرگو پۆشاكی بكه‌یت له‌مه‌ی شایه‌نیه‌تی ، وه نابێت سه‌ر جێیی نه‌كه‌یت یا قسه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌یت چۆن ئه‌م كارانه ده‌كه‌یت كه ئێوه بوون به‌هاوسه‌ری یه‌كتری وه‌ئه‌م سزا و تۆڵانه دروست نین له‌به‌رامبه‌ر ژنا ته‌نها له‌م كاتانه‌دا نه‌بێت كه‌كارێكی وا ئه‌نجام بدات كه له‌ڕوانگه‌ی شه‌رعه‌وه شایه‌نی ئه‌م توڵهو سزایانه بێت.
پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ربێت ئه‌م كه‌سانه‌ی ترساندووه كه‌زیاتر له‌ژنێك ده‌هێنن و دوایش یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری ناكات له‌نێوانیاندا وه‌ك ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی كه(ئه‌بو هوڕێڕه) گێڕاویه‌ته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خودا فه‌رموویه‌تی (من كان له إمراتان یمیل لإحداهما علی أخری جا‌ء یوم القیامه أحد شقیه مائل). واته هه‌ركه‌سێك دوو خێزانی هه‌بێت و به‌لای یه‌كێكیان بگرێت له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وی تر ئه‌وا له‌رۆژی دواییدا كه دێت بهلاێكا خواربۆته‌وه.
وه‌پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ربێت رێنوێنی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووهبهكردارهكانی و گوفتاره‌كانی كه‌گرنگی زۆر بده‌ن به‌چاودێری ئه‌م خووه‌ی كه‌بووه‌ته شتێكی سروشتی ژنان ئه‌ویش ئێره‌یی(غیره‌ت)و جوڵان و پێناخۆشیان به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كههاوبهشیان بۆ په‌یدا ده‌بێت لهپیاوهكهیاندا.
گێرادراوهتهوهله(ئه‌نه‌س) كهوتوویهتی : پێغه‌مبه‌ری خودا له‌لای ماڵی یه‌كێك له‌خێزانه‌كانی بوو یه‌كێكی تر له‌خێزانه‌كانی قاپێكی پڕ خواردنی هه‌نارد بۆ پێغه‌مبه‌ری خودا جا ئه‌م خێزانه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ری خودا له‌ماڵی ئه‌م بوو له‌به‌ر پێ ناخۆشی ده‌ستێكی لهقاپهكهداو كه‌وته‌خواره‌وه‌و شكاندی جا پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌ردوو پارچه‌كه‌ی گهیاندهوهیهكتریو خواردنی تێدا كۆكرده‌وه‌و فه‌رمووی دایكتان غیره‌ت گرتی و پێی ناخۆش بوو كه‌ئه‌م خواردنی هه‌نارد وه‌رن خواردنه‌كه بخۆن جا پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ربێت فه‌رمانی دا به‌و خێزانه‌ی كهقاپهكهی شكاند كهقاپێكی چاكی خۆی بۆ بهێنی جا پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ربێت قاپه چاكه‌كه‌ی دایهوهبهو خێزانه‌ی كه‌خواردنی هه‌نارد بوو قاپه شكاوهكهشی له‌ماڵی ئه‌وان به‌جێهێشت .
وه‌له دایكی باوه‌رداران خاتوو عائیشه گێڕدراوه‌ته‌وه كهوتوویهتی شه‌وێك لهشهوهكان پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ربێت له‌سه‌ر جێگاكه‌ی نه‌مابوو منیش وا گومانم برد كهچووبێتهلای یه‌كێكی تر له‌خێزانه‌كانی بۆیه چووم هه‌ستم ڕاگرت به‌ڵام له‌لای ئه‌وان نه‌بوو بۆیه گه‌ڕامه‌وه ژووره‌كه‌م وا دهبیننم پێغه‌مبه‌ری خودا لهچهمانهوهی نوێژ یا كڕنۆشایهو ئه‌ی فه‌رموو )سبحانك و بحمدك لا إله إلا انت فقلت بأبی وأمی إنك لفی شأن وانی لفی اخر) پێغه‌مبه‌ر ده‌ی فه‌رموو پاك و بێگه‌ردی وستایش بۆ تۆ ئه‌ی خودایه هیچ په‌رستراوێكی به‌ڕاستی نییه جگه‌له‌تۆ
عائیشه ده‌ڵێت وتم به‌باوك و دایكه‌وه به‌قوربانت بم تۆ له‌چ كارێكدای ومنیش به‌دوای شتێكی تر. وهههرله خاتوو عائیشهوهگێڕدراوهتهوه كه وتوویه‌تی به‌ده‌سته‌كانم له‌تاریكایی شه‌وا له‌سه‌ر جێگا له‌پێغه‌مبه‌ری خودام دهنۆری جا ده‌ستم كه‌وته ناو مووی سه‌ری پێغه‌مبه‌ر ئه‌ویش فه‌رمووی ئه‌ی عائیشه ئه‌وه شه‌یتانه‌كه‌ت هاتهلات و ئه‌م خه‌یاڵه‌ی بۆ دروست كردی كه‌من له‌سه‌ر جێگای خۆم نه‌مابم وتم ئایا تۆش شه‌یتانت نیه؟ فه‌رمووی به‌ڵێ به‌ڵام خودا منی سه‌رخست به‌سه‌ریاو موسڵمان بوو .
وه‌پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ربێت زۆر به‌ئه‌مه‌ك و وه‌فا بووه له‌هه‌مبه‌ر خێزانه‌كانیان هه‌تا دوای مردنیشیان وه‌ك ئه‌وه‌ی گێڕدراوه‌ته‌وه له‌خاتوو عائیشه‌وه كه‌ده‌ڵێت ئێرهییو (غیره‌ت) هه‌ستی قین و ڕق لێبوونه‌وه‌م نه‌بوو به‌رامبه‌ر هیچ یه‌كێك له‌ژنه‌كانی تری پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی هه‌مبوو له‌به‌رامبه‌ر (خه‌دیجه)ی خێزانی پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ربێت له‌به‌ر زۆر باسكردنی چاكه‌كانی له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ری خودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه منی له‌دوای مردنی ئه‌م به‌سێ ساڵ هێنابوو .
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خودا تا ئه‌ندازه‌ی گونجاو ڕێگای ده‌دایه خێزانه‌كانی كهڕك و پێ ناخۆشی خۆیان ده‌رببڕن له‌به‌رامبه‌ر یه‌كترا جالهبهرامبهر ده‌ربڕینی ئه‌م ڕه‌فتاره‌یان گاڵته‌و خه‌نده‌ی دروست ده‌كرد وه‌ك گێڕدراوه‌ته‌وه له‌باوكی (سلمه) وتی حه‌زره‌تی عائیشه وتی ( سه‌وده)ی خێزانی پێغه‌مبه‌ر سه‌ردانی ئێمه‌ی كرد ڕۆژێكیان پێغه‌مبه‌ریش درودو به‌زه‌یی خودا بڕژێ به‌سه‌ریا له‌نێوان من و سه‌وده دانیشت هه‌ریه‌ك لهقاچهكانی خسته نێو كۆشی یه‌كێكمان منیش هه‌ندێك (حریره)م دروست كرد بوو جۆره خواردهمهنیكی شله له ئاردو ڕۆن دروست ده‌كرێت هێنامهبهردهم (سه‌وده)و وتم بیخۆ، ئه‌میش نه‌ی خوارد منیش هه‌ندێكم له‌م خواردنه‌ی ناو قاپه‌كه‌م هێنایه ده‌ره‌وه‌و دام له‌سه‌ریا قاچی خۆی له‌كۆشی (سه‌وده) هێنایه ده‌ره‌وه تا ئه‌میش بتوانی توڵه‌ی خۆی لهعائیشه بكاته‌وه جا (سه‌وده)ش هه‌ندێكی لهخواردهمهنیهكه هێنایه ده‌ره‌وه‌و بهدهمو چاوی منی داهینا وه پێغه‌مبه‌ری خوادش به‌دیارمانه‌وه پێ ده‌كه‌نی جا له‌م كاته‌دا ده‌نگی پێشه‌وا (عومه‌ر) هات و بانگی ده‌كرد ئه‌ی (عبداللهكوری عومه‌ر) پێغه‌مبه‌ر درودو به‌زه‌یی خودا بڕژێ به‌سه‌ریا پێمانی فه‌رموو هه‌ڵسن ده‌م چاوتان بشۆن وا تێده‌گه‌م ئێستا عومه‌ر دێته‌ژووره‌وه.
نه‌ك ته‌نها ئهمهندهو به‌س به‌ڵكو پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ربێت بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی ئاشكرا كردووهكهگاڵتهو گه‌مه‌كردن له‌گه‌ڵ خێزان له‌م جۆره كارانه‌یه كه‌خودا پاداشتی داناوه‌بۆ ئه‌نجامده‌رانی به‌ڵكو هه‌ر به‌گاڵته‌ش سه‌یری ناكرێت . هه‌روه‌ك ئهمهبهدیار ده‌كه‌وێت له‌م فه‌رمایشته‌ی كه(عطاء ابن ابی رباح) ده‌ی گێڕێتهوهدهڵێت ( جابر بن عبدالله) و (جابر بن عمیر) كه‌هه‌ر دووكیان له‌یارمه‌تی ده‌ران بوون تیریان ده‌هاوێشت جا یه‌كێكیان بێ تاقه‌ت بوو دانیشت ئه‌وه‌ی تریان پێی وت ته‌مبه‌ڵ. پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ربێت گوێ بیستی ئه‌م قسه‌یه‌بوو فه‌رمووی هه‌رشتێك بۆ بیرخستنه‌وه‌و یادی خودا نه‌بێت هیچ و به‌تاڵه ته‌نها چوارشت نه‌بێت 1ـ رۆیشتن و غارێن له‌نێوان دووشتی نیشان كرا‌و ، 2ـ مه‌شقكردن بهوڵاخی سواری ڕاهێنانی ،3ـ گه‌مه‌و گاڵته‌و یاریكردن له‌گه‌ڵ خێزان 4- فێربوونی مه‌له‌وانی. پێغه‌مبه‌ر درودو به‌زه‌یی خودا بڕژێ به‌سه‌ریا چاودێری چۆنیه‌تی و ته‌مه‌نی خێزانه‌كانی ده‌كرد به‌گوێره‌ی لێوه‌شانه‌وه وه‌ك لهعائیشهوه گێڕدراوه‌ته‌وه وتی (كنت العب بالبنات فربما دخل علی رسول الله صلی عیلهوسلم وصواحباتی عندی ، فإذا رأین رسول الله صلی الله‌علیه‌وسلم فررن فیقول رسول الله صلی الله‌علیه‌وسلم كما أنت وكما أنتن).واتهمن یاریم بهبوكۆڵه ده‌كرد ئا له‌م كاته‌دا كه‌پێغه‌مبه‌ری خودا ده‌هاته‌وه خێزانه‌كانی تری كه له لای من بوون ڕایان ده‌كرد منیش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بووم پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌ی فه‌رموو تۆ به‌م شێوه‌یه‌ی خۆت به‌و ئه‌مانیش با به‌م شێوه‌یه بن .
پێغه‌مبه‌ر درودی خودای له‌سه‌ربێت ئه‌گه‌ر له‌یه‌كێكیان كارێكی ناخۆشی چاو پێكهوتبا هه‌ڵس و كه‌وتی زۆر جوان و ژیرانه ده‌بوو به‌رامبه‌ریا له(ئه‌نس ئیبن مالك ) گێڕدراوه‌ته‌وه كه وتوویه‌تی لهگهشتێكا دایكی باوه‌ڕداران (صه‌فیه) له‌گه‌ڵ پێغهمبهرابوو و ئه‌م ڕۆژه‌ش نۆبه‌ت و نۆره‌ی ئه‌م بوو جا له ڕۆیشتنا له‌به‌ر سستی وڵاخه‌كه بۆ ماوه‌یێك كه‌وته دواوه هه‌ر كه گه‌یشته پێغه‌مبه‌ری خودا پێش وازی لێ‌كرد به‌ڵام ئه‌م ده‌گریاو ده‌ی وت تۆ منت سواری وشترێكی سست و ته‌مبه‌ڵ كردووه له‌ڕۆیشتنا جا پێغه‌مبه‌ر درودو به‌زیی خودا بڕژێ به‌سه‌ریا به‌ده‌سته پیرۆزه‌كانی فرمێسكه‌كانی ده‌سڕی و داوای لێ ده‌كرد كه‌چی تر نه‌گری به‌ڵام ئه‌م هه‌ر به‌رده‌وام بوو بۆیه پێغه‌مبه‌ر دوردو به‌زیی خودا بڕژێ به‌سه‌ریا لێی تووڕه‌بوو و جێی هێشت دوای ئه‌مه(صه‌فیه) هاته لای عائیشه‌و پێی وت ئه‌م ڕۆژه كه نۆبه‌تی منه ده‌یده‌م به‌تۆ ئه‌گه‌ر تۆ وابكه‌یت كه‌پێغه‌مبه‌ر له‌گه‌ڵم چاك ببێته‌وه‌و لێم ڕازی بێت جا عائیشه هه‌ستا ئه‌م چارۆكه‌ی كهبهزهعفهران و گیایی تر كهڕهنگ و بۆنداری كردبوو هه‌ندێك ئاوی پێداپڕژاند تا بۆنی خۆشی بێته‌وه‌و دانیشت پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی ئه‌ی عائیشه چۆنه تۆ هاتی بۆ لام ئه‌ویش وتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر خودا ئه‌مه به‌خششی خودایه و ده‌یداته ئه‌م كه‌سه‌ی كه‌ئاره‌زووی لێ بێت . وه‌پێغه‌مبه‌ر خودای ئاشنا كرد بهدهنگوباسهكه پێغه‌مبه‌ریش درودو به‌زه‌یی خودا بڕژێ به‌سه‌ریا له(صه‌فیه)ی بووری وهچووهڵای خێزانی به‌ناوی (زه‌ینب)هو پێی وت ئه‌ی (زه‌ینب)ه(صه‌فیه) به‌هۆی سستی وشتره‌كه‌ی ماندوو و بێ تاقه‌ت بووه ئه‌گه‌ر تۆ وشتره‌كه‌ی خۆتی بده‌یتێ ئه‌ویش له‌وه‌ڵاما وتی ئایا تۆ دێیته لای من تا وشتره‌كه‌م بده‌مه ئه‌م گاوره جا پێغه‌مبه‌ری خودا له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م گوفتاره ناشیرینه‌ی زه‌ینه‌به سێ مانگ وازی لێ هێنا نزیكی ژووره‌كه‌ی نه‌كه‌وته‌وه وه زه‌ینه‌به خۆی و ژووره‌كه‌ی بێ به‌ش كران له‌نورو به‌ره‌كه‌تی پێغه‌مبه‌ر جا زه‌ینه‌به جێگای نوستنه‌كه‌ی برده كۆتایی ژووره‌كه‌ی و له‌سه‌ری پاڵدایهوهو بێ ئومێدبوو له‌وه‌ی كه‌جارێكی تر پێغه‌مبه‌ری خودا بێته‌وه لای به‌ڵام ڕۆژێك له‌ڕۆژان وا زه‌ینه‌به هه‌ست به‌ده‌نگی نزمی پێغه‌مبه‌ری خودا ده‌كات دێتهژوورهكهی و جێگاكه‌ی ده‌باته‌وه شوێنی جاران ئینجا زه‌ینه‌به ده‌ڵێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا واكهنیزهكهت پاك بۆته‌وه له عاده‌ی مانگانه‌ی و بۆ تۆ ئاماده‌یه جا پێغه‌مبه‌ری خودا چووه لای و له‌گه‌ڵی ئاشتبووه‌وه لێی ڕازی بوو .
للمزيد من مواضيعي