1-
بوخاری له ئه‌نه‌سی کوڕی مالکیه‌وه بۆمان ئه‌گێڕته‌وه که یه‌كێک له
هاوه‌ڵان زۆر سوره‌تی ( الإخلاص) ی ئه‌خوێند له پێش نوێژیدا، تا
گه‌یاندیانه لای پێغه‌مبه‌ر ( ص.ع) ، پرسی بۆچی واده‌که‌ی؟ کابرا ووتی
چونکه سوره‌تی ( قل هو الله أحد )م زۆر خۆش ده‌وێت، پێغه‌مبه‌ر ( ص.ع)
فه‌رمووی : ( حبك إیاها أدخلت الجنة) خۆش ویستنت بۆ ئه‌و سوره‌ته ئه‌ت
خاته به‌هه‌شت.
2- هه‌ر پێشه‌وا ( بوخاری) له (أبی سعید) وه ئه‌گێڕێته‌وه که پیاوێك
زۆر سوره‌تی ( الإخلاص) ی ئه‌خوێند، ئه‌مه باسکرا بۆ پێغه‌مبه‌ر (ص.ع) ،
ئه‌ویش فه‌رمووی ( والذی نفسی بیده إنها لتعدل ثلث القرا‌ن) واته: سوێند
به خوا سوره‌تی ( الإخلاص) پاداشتی یاك له‌سه‌ر سێ ی قوریانی هه‌یه.
3- وه ئیمام ( أحمد) له معاذی کوڕی أنس ی جنه‌ی ئه‌گێرێته‌وه که
پێغه‌مبه‌ر ( ص.ع) فه‌رموویه‌تی : ( من قرأ هو الله أحد حتی یختمها عشر
مرات بنی الله له قصرا فی الجنة) فقال عمر : إذا نستکثر یا رسول الله (
ص.ع) ، فقال رسول الله ( الله أکثر و أطیب)
واته: هه‌رکه‌سێک 10 جار ( قل هو الله أحد) ته‌واو بکات خوای گه‌وره
کۆشکێکی له به‌هه‌شتدا بۆ دروست ئه‌کات، عومه‌ر فه‌رمووی: که‌وابوو ده
جار زیاتر ده‌یخوێنین، حه‌زره‌ت فه‌رمووی ( ص.ع) فه‌رمووی : ده‌ی خواش
زیاتری ده‌کات، کاریشی پاکتره.
4- هه‌روه‌ها ( بوخاری و أهل ی السنن) ریوایه‌تی ده‌که‌ن له عائیشه‌وه (
عقیل) ه وه که پێغه‌مبه‌ری خوا (ص.ع) هه‌موو شه‌وێك له‌سه‌ر
جێگه‌که‌یدا که خه‌وتووه سوره‌تی ( قل هو الله أحد) و هه‌ردوو (
معوذتین) ی خهێندووهو فوی کردووه به ناو ده‌ستیدا، ئینجا ده‌ستی
هێناوه به‌سه‌ر ده‌م و چاوو دوایی سه‌رو هه‌ر شوێنێك ده‌ست پێ گهیشتێبێت
سێ جار وه‌کو شیفا به‌کاری هێناوه.
5- ( أبو محمدی) له ( منسد) ه‌که‌یدا ڕیوایه‌ت ده‌کات له ( سعیدی کوڕی
المسین ) ه‌وه که پێغه‌مبه‌ری خوا ( ص.ع) فه‌رموویه‌تی: هه‌ر که‌سێ
ده‌جار سوره‌تی ( قل هو الله أحد ) بخوێنێت خوای گه‌وره کۆشکێکی له
به‌هه‌شتدا بۆ دروست ده‌کات، هه‌ر که‌س بیست جار بیخوێنێت دوو کۆشکی بۆ
دروست ده‌کات، هه‌رکه‌س سی جار بیخوێنێت ئه‌وا خوای گه‌وره سێ کۆشکی بۆ
دروست ده‌کات،عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب فه‌رمووی: که‌وابوو کۆشکه‌کانمان زیاد
ده‌که‌ین، پێغه‌مبه‌ریش (ص. ع) فه‌رمووی: خوای گه‌وره له‌وه فراوانتره
له به‌خشیندا، پله‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه( مرسل) ێکی ( جید)ه.