ده‌ته‌وێت هه‌رچی په‌یوه‌ندی به ژیانته‌وه هه‌یه تۆماری بكه‌یت؟!
یادگه‌مان زۆر كه‌موكورتی هه‌یه، دوای مردن هه‌ر به‌یه‌كجاری له‌ناو ده‌چێت، به‌ڵام ره‌نگه له‌مه‌ودوا بتوانین سایته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وه‌ك: facebook و MySpace ی سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به‌كار بێنین بۆ تۆماركردنیان، به‌شێوه‌یه‌كی دیجیتاڵی، و هه‌ڵگرتنی ئه‌و بیر و یاده‌وه‌ریانه‌ی ناو مێشكمان، له‌وانه‌یه بۆ هه‌تا ههتایبێت...!
توێژه‌ران له كۆمپانیای مایكرۆسۆفتدا خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ن له سه‌ر سیسته‌مێك كه پێی ده‌گوترێت: (مای لایف بیتز MyLifeBits)، به مه‌به‌ستی تۆماركردنی ژیانمان به‌گشتی.
ئه‌مه‌ش به رێگه‌ی ئامێری زۆر هه‌ستیاری سوكی وه‌ك: كامیرای ڤیدیۆیی، كه ده‌كرێت له‌به‌ر بكرێن له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگدا. ده‌توانین به‌م رێگه‌یه ئه‌رشیفێك بۆ خۆمان دروست بكه‌ین و تێیدا بۆ هه‌ر شتێك كه ده‌یبینین یان گوێمان لێی ده‌بێت، بگره ئه‌وانه‌ش كه ده‌یكه‌ین، بگه‌ڕێین. ده‌توانرێت ماوه‌ی شه‌ست ساڵی ژیانمان له‌یه‌ك (تێرابایت)دا هه‌ڵگرین. له‌وانه‌یه رۆژێك له رۆژان دابێت كه بتوانین بیرۆكهكانیشمان ئه‌رشیف بكه‌ین. هه‌ندێك له توێژه‌ران بڕوایان وایه كه رووپێوێك به وێنه‌گرتنی كارا به له‌ره‌له‌ری موگناتیسی FMRI، كه رێگه‌یه‌كی بێ ترس و بێ زیانه بۆ جه‌سته، بۆ دروستكردنی نه‌خشه‌ی چاڵاكیه‌كانی مێشك، كه بۆ تۆماركردنی باره هۆشیهكان به‌كار ده‌هێنرێت. به‌مشێوه‌یه ده‌توانین هه‌موو رابردوومان بگه‌ڕێنینه‌وه. له‌وانه‌یه ته‌نیا به بۆڵه‌بۆڵ و جوڵاندنی لێوه‌كان و ده‌ركردنی چه‌ند وشه‌یه‌كی گه‌ڕان، بتوانین ناونیشانی ئه‌و كتێبه بێنینه‌وه یادمان كه به‌شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ و شێواو دێته‌وه یادمان كه له گچكهیهدا خوێندوومانه‌ته‌وه. له‌وانه‌یه ئه‌و ئه‌رشیفه‌ی ژیانمان ببێته میراتێكی زۆر جوانیش بۆ نه‌وه‌كانمان.
به‌ڵام لێره‌دا شتێك هه‌یه كه په‌یوه‌ندی به تایبه‌تمه‌ندیه‌وه هه‌یه و له‌وانه‌یه ببێته هۆی دڵه‌ڕاوكێ و نائارامیمان، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی دوورودرێژ، هه‌ر یه‌ك له بازرگانان و ئه‌وانه‌ی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتمان ده‌ده‌نێ و حكوومهتانیش، ده‌توانن چاودێری چاڵاكیهكانمان بكه‌ن. ئایا ده‌ته‌وێت هه‌رچی په‌یوه‌ندی به ژیانته‌وه هه‌یه تۆماری بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته ده‌ستی خه‌ڵكه‌وه؟ چونكه تۆ پێویستیت به یه‌كێك ده‌بێت خزمه‌تگوزاری به‌كارخستنی یادگه‌ت پێشكه‌ش بكات. له‌وانه‌یه له‌وه‌ش پتر، هه‌موو بیرۆكه‌كانت بكرێنه‌وه و له رووی بازرگانیه‌وه سوودیان لێ وه‌ربگیرێت. ئێستا ماڵپه‌ڕی (فه‌یس بووك) خه‌ریكی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه كه له رێگه‌یه‌وه ده‌كرێت ئه‌و توانجانه‌ی سه‌ر كڕاوه تایبه‌ته‌كان به‌كار بهێنرێت وه‌كو نیشاندانی رێكلامی بۆ براده‌ران (ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه راگیرا پاش ئه‌وه‌ی تووشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه بوو).
له‌بیرت نه‌چێت كه هه‌موو رووداوه شڵهژێنهرهكانیشت هه‌ڵده‌گیرێن و له‌وانه‌یه نه‌توانی ته‌نانه‌ت ئه‌و رووداوه سهركێشیانهشت له‌بیر بكه‌ی كه له ته‌مه‌نی لاوێتیدا ئه‌نجامت داون.
http://www.c4kurd.com/fileup/c4kurd936mind.jpg